نزیکەی 40 کەس لەنێو داعشەوە خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەکەن
فەرماندەیەکی سەربازیی بە ئەنادۆڵی راگەیاندووە، کە رۆژی هەینی 30ـی تشرینی یەکەم، شەش چەکداری داعش ویستییان جیاببنەوە خۆیان رادەستی پێشمەرگە بکەن، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، کە خۆیان پێشتر دایاننابوو، سێ کەسیان کوژران و سێیەکەی دیکەش برینداربوون.
بەپێی گوتەی ئەو فەرماندەیە، زۆرینەی ئەوانەی خۆیان رادەست دەکەن، پێشتر پۆلیس و ئەندامی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان بوون و دوای داگیرکردنی موسڵ لە حوزەیرانی 2014ـەوە لەلایەن داعشەوە، بوون بە چەکداری داعش.
ئەفسەرەکە، کە قسەی بۆ ئەنادۆڵ کردووە، هەروەها رایگەیاندووە، کە هەر لە رۆژی هەینیدا، 37 کەس لە میحوەری گوێڕ خۆیان رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە، کە ”شەشیان چەکداری داعش بوون“.
باسنیوز
