هێزێکی تایبەتی ئەمریکی لە هەولێری پایتەخت جێگیردەکرێت

هێزێکی تایبەتی ئەمریکی لە هەولێری پایتەخت جێگیردەکرێت
ئەمریکا بڕیاریداوە هێزێکی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان جێگیربکات، وەک هەنگاوێک بۆ شەڕی موسڵ.

باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕیوە لە ناردنی هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا (نزیکەی 50 راوێژکاری سەربازی) لە رۆژئاوای کوردستان و جێگیرکردنی تانکی سەربازی جۆری A-10 و F15 لە بنکەی سەربازیی ئینجەرلیک لە باکووری کوردستان.

جۆش ئێرنست، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، کە باراک ئۆباما، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و پێی راگەیاندووە، کە ئەرکی ئەو هێزەی دەنێردرێتە رۆژئاوای کوردستان، مەشق بە هێزە میانڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا دەکات و چەک و جبەخانەیان پێشکەش دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا لە ریزەکانی پێشەوەی شەڕی دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە بەرەکانی موسڵ و ئەنبار دەبن و کاریان پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەبێت و توانای بەرگریکردنیشیان لە خۆیان هەیە لە ئەگەری رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش.












باسنیوز
Top