به هه‌ماهه‌نگیی هه‌واڵگریی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك، تیرۆریستان گورزی باشیان به‌ركه‌وت
وه‌ك به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژائاوای كه‌ركووك-دوبز(د. كه‌مال كه‌ركووكی) پێیڕاگه‌یاندین، بۆردوومانه‌كه لەسەر بنەمای زانیاریی دروست و بە هه‌ماهه‌نگیی تیمی هەواڵگریی میحوەره‌كه‌یان لەسەر مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی بووه، هه‌ڵبه‌ت زانیاری‌یان هه‌بووه كه داعش لەو شوێنەدا كاریان مینڕێژكردنی ئۆتۆمبێل بووه و، هه‌ر له‌وێیشه‌وه ڕەوانەی بەرەکانی شەڕیان كردوون، هەر لەو شوێنەش بڕێكی زۆر (T.N.T.)یان کۆ کردبووه‌وە بۆ دروستکردنی مین.
(د. كه‌مال كه‌ركووكی) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، لە سه‌عات (9،20) شەو، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كانمان بەر هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان کەوتن و شوێنه‌كه تەقیندرایەوە و ئاگریان تێ بەربوو و، ژمارەیەکی زۆریش لە تیرۆریستان کوژران و بریندار بوون.
به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژائاوای كه‌ركووك-دوبز گوتیشی، لە نزیك گوندی بوتمە، لە سنووری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك، بەرانبەر بە غەڕڕە، تیرۆریستانی داعش سەرقاڵی نانه‌وه‌ی مین بوون و لەو كاته‌دا مینەکان بە خۆیاندا تەقییەوە و به هۆیه‌وه زۆرێكیان تێدا چوون.
