فڕۆكه‌ گورزێكی دیكه‌ی له‌ داعش دا

 فڕۆكه‌ گورزێكی دیكه‌ی له‌ داعش دا
ئەمڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان مۆڵگە داعشەکانی میحوەری خازریان بۆردومان کرد.

لیوا (سەید ھەژار) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه‌یە فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان لە میحوەری خازر باره‌گا و مۆڵگەکانی تیرۆریستانى داعشیان لە گوندی ته‌ل‌ئه‌سوه‌د و زاراخاتوون، بۆردومان کرد ."
لیوا (سەید ھەژار) گوتیشی، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین زیانى زۆر لە داعش درابێت، بەڵام جارێ ئاماری ته‌واومان به‌رده‌ست نییه‌.
Top