"گۆڕان بووهته حزبێکی مێدیایی و چەواشەکار"
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی (فارس نەوڕۆڵی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "گۆڕان ئێستاکە بووە بە حزبێکی مێدیایی و چەواشەکار، چونکە ھیچیان پێ نەماوە و تەنها لە ڕێی مێدیاوە درۆ بۆ پارتیی ھەڵدەبەسن؛ دەنگۆیان داخستوە گوایە ئەو ئاژاوەچیانەی ھێرشیان کردووهتە سەر بارەگاکانی پارتی، کادیری پاراستنیان تێدا بووە! پەلەقاژەیانە بەو درۆ شاخدارانە و دهیانهوێ ئەو زوڵمەی لە پارتی کردوویانە، بیبەنە قاڵبێکی ترەوە."
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ڕوونیشی کردەوە، کە بارەگاکانی پارتییان سووتاند، چۆڵ کرابوو؛ کادیرێکی ئێمەی لێ نەمابوو.
