لیژنەی یاسایی" بڕیاری حکومەت بۆ پرکردنەوەی پۆستەوەزاریەکان یاساییە"

لیژنەی یاسایی
دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پۆستەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی بەچەند کەسێکی دیکە پرکردەوە، ئەندامێکی لێژنەی یاسایی دەڵێت، بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت یاساییە، چونکە بۆشایی ئیداری ھەبوو.


ئەندامی لێژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان ڤەمان فەیسەڵ بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بڕیاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پرکردنەوەی پۆستەکانی گۆڕان لەحکومەت لەڕووی یاسای ئیداری کارێکی زۆر نۆرماڵە ،چونکە ئەگەر سەرۆکی حکومەت بینی پۆستی سیادی بۆشایی ھەیە دەسەڵاتی ھەیە ئەوپۆستانە پربکاتەوە ،بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەو پۆستانە پرنەکرایەوە دەبووە کێشەی یاسایی ،چونکە کاروباری خەڵک دەوەستا وکاریگەری دەبوو.



ڤەمان فەیسەڵ گوتیشی، ئەو ھەنگاوەی سەرۆکی حکومەت ھاوێشتی پێویست ویاساییە، چونکە بۆشایی یاسایی دروست دەبوو ئەگەر وەزارەت کاروباری بەرێوە ببات بەبێ وەزیر، لەبەر ئەوەی ھەموو کارەکان پێویستی بە ئیمزای وەزیر ھەیە ئەوکاتیش خەڵک تووشی کێشە دەبوو، بۆیە ھەنگاوێکی زۆر باش وئیجابی یە.
Top