لە شنگال پێشمەرگە لە چەند قۆڵێك داعش تێكدەشكێنێ
عەمید عیزەدین سەعدۆ، فەرماندەی لیوای 12ی هێزی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند " چەکدارانی داعش لە میحوەری شنگال لە قۆڵەکانی سەید زەینەب و قەلعەی سمایل بەگ و حەی نەسر هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە هێرشەکە تێکشکێندرا".
عەمید عیزەدین سەعدۆ ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی تێکشکاندنیان لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش کوژراون و برینداربوونە، هێزەکانی پێشمەرگەش هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.
رووداو
