باراك ئۆباما سه‌ردانی توركیا و فلپین و مالیزیا ده‌كات

باراك ئۆباما سه‌ردانی توركیا و فلپین و مالیزیا ده‌كات
به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی جی بیست كه‌ له‌شاری ئه‌نتاڵیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له‌ چوارده‌ی مانگی داهاتوو سه‌ردانی توركیا ده‌كات.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كۆشكی سپی رایگه‌یاند: سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له‌ چوارده‌ بۆ بیست و دووی مانگی داهاتوو سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی توركیا، فلپین و مالیزیا ده‌كات.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ باراك ئۆباما له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی جی بیست ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فیلیپن باراك ئۆباما به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی پاسیفیك ئاسیا بۆ كاری هاوبه‌شی ئابووری و له‌ مالیزیاش به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا-ئاسیا- رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌كات.
Top