وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاوکاری سەربازیی و مەشق و ڕاهێنانکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە.

دوێنێ دووشەممە ئۆرسولا ڤۆن دێر وەزیری بەرگریی ئەڵمانی بە سەردانێکی گەیشتە بەغدا و پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرساندا، بە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاند، ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بە کەلوپەلی سەربازی و مەشقپێکردن.

ڤۆن دێر وتیشی، ئەڵمانیا چالاکانە بەشداری هاوپەیمانی دژی داعشی کردووە لە عێراق و وڵاتێکە کە دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت و باوەڕپێکراوە.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دوێنێ دووشەممە لەگەڵ لەگەڵ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و باسیان لە دۆخی ئاوارەکان و شەڕی دژی داعش کرد لە ناوچەکەدا.

ئێوارەی هەمان ڕۆژ ئۆرسولا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکەدا کۆببێتەوە.








خەندان
Top