لە شنگالدا پێشمه‌رگه له سێ لاوه هێرشه‌كانی داعشی شکاند
فەرماندەی لیواى 12ـى پیاده‌ى ھێزی پێشمەرگە و، به‌رپرسى میحوه‌رى شنگال عه‌مید (عێزه‌دین سه‌عدۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "سەعات 7:10 خوله‌كى ئه‌مشه‌و تیرۆریستانى داعش له سێ گه‌ڕه‌كەوە واتە لە قه‌ڵاى سمایل‌به‌گ و، نه‌سر و، 'ستى‌زه‌ینه‌ب'ـەوە هێرشیان هێنا بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى ناشاری هێزى پێشمه‌رگه لە شاروچكه‌ى شنگالدا؛ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش هه‌ر زوو له‌و سێ گه‌ڕه‌كه‌دا به توندى وه‌ڵامى تیرۆریستانیان دایه‌وه".
عه‌مید (عێزه‌دین) ده‌یشڵێ تۆزێک لەمەوبەر هێرشه‌كه‌ى تیرۆریستان تێك شكێندراوە و، داعش كوژرا و بریندارێكی زۆریشیان هه‌یه.
به‌رپرسى میحوه‌رى شنگال گوتیشى: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانیش گه‌یشتوون و، ئەمشەو سێ جار تیرۆریستانیان بۆردومان كردووه و، هێشتایش هەر دەیانکوتن."
