نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى ده‌میر و هاك ـ پار ده‌كات

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى ده‌میر و هاك ـ پار ده‌كات
پرسه‌نامه‌یه‌كدا به‌ بۆنه‌ى كۆچى دواییى به‌ڕێز "فه‌همى ده‌میر" سه‌رۆكى گشتیى هاك ـ پار، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوخه‌مى و هاوسۆزیى خۆى بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان و هاك ـ پار ده‌ربڕى، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

به‌ بۆنه‌ى كۆچى دواییى سیاسه‌تمه‌دارى كورد به‌ڕێز "فه‌همى ده‌میر" سه‌رۆكى گشتیى هاك ـ پار كه‌ دوێنێ له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا گیانى له‌ ده‌ست دا، وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى، هاوخه‌مى و هاوسۆزیى خۆمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و ته‌واوى ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى هاك ـ پار ده‌رده‌بڕم. خواى گه‌وره‌ گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بووریى هه‌موو لایه‌كیان بداته‌وه.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
26/10/2015
Top