بە داوەتێکی فەرمی پەرلەمانی ئەوروپا شاندێکی باڵای پێشمەرگەی کوردستان سەردانی بەلجیکا و ستراسبۆرگ دەکا
سەردان و کۆبوونەوەی فەرمی بۆ هەر یەک لە پەرلەمانی ئەوروپا و پەرلەمانی فێدێرالی بەلجیکا و ئەنجومەی پیرانی بەلجیکا لە درێژەی کار و چاڵاکیەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا دێت بە ئامانجی گفتگۆ و ڕاگۆڕینەوەیە سەبارەت بە بارودۆخی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە جەنگی دژی داعش و گەیاندنی داخوازی و پێداویستیەکانی پێشمەرگە بە لایەنانە. ئەم کوبوونەوانە دەبنە دەرفەتێک بۆ شاندی باڵای پێشمەرگە بۆ ئەوەی لە رێگەی پەرلەمانی ئەوروپا فشار بخەنە سەر وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەوەی چەک و پێداویستی کاریگەرتر پێشکەشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی پەرلەمانی ناتۆ لە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی بڕیاری دا و داوای لە ناتۆ کرد بۆ مامەلەکردنی جددی تر لە گەڵ پێشمەرگە بە پێدانی چەک و پێشکەش کردنی مەشق و راهێنان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
