وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جیاکردنه‌وه‌که ئه‌نجام نه‌دات سێ نمره‌که نادرێت به ده‌رچووانی خولی دووه‌م
له‌و روونکردنه‌وه‌یه‌دا هاتووه، ده‌ڵێت: "ساڵانه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر بنه‌مای جیاکردنه‌وه‌ی ساڵه‌کانی ده‌رچوون ٣نمره ده‌به‌خشێته ده‌رچوانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی، بۆیه ئه‌رکی وه‌زاره‌تی پهروهرهیه که بۆ وه‌زاره‌ته‌که‌مانی دیاری بکات ئایا ده‌رچوانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی، کام ده‌رچووه که به ساڵی یه‌که‌م، یاخود ساڵی دوه‌م پۆلی ١٢ی ئاماده‌ییان ته‌واو کردووه."
هه‌روه‌ها جه‌خت کراوه‌ته‌وه که: "له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێک وه‌زاره‌ته‌که‌مان داوای له وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده کردووه که ئه‌و جیاکردنه‌وه‌یه‌مان بۆ جێبه‌جێ بکات و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌مانی بکات، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێی راگه‌یاندووین که ناتوانن ئه‌و پڕۆسه‌ی جیاکارییه جیبه‌جێ بکه‌ن، بۆیه به‌ھۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نه‌یتوانیوه ئه‌و پڕۆسه‌یه جێبه‌جێ بکات، له‌به‌رئه‌وه ناتوانرێت به‌ھه‌مان شێوه‌ی ده‌رچوانی ساڵی یه‌که‌م و خولی یه‌که‌م ٣%نمره بدرێت به‌و ده‌رچوانه‌ی که بۆ ماوه‌ی ٢ساڵ له پۆلی ١٢ ماونه‌ته‌وه، واته له ساڵه‌کانی خوێندنی ٢٠١٣-٢٠١٤ و ٢٠١٤-٢٠١٥ له قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی خوێندکار بوون."
بۆیه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا داوا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌کات له زووترین کاتدا پڕۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌کانی بۆ ئه‌نجام بدات و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای بکات تا بزانن ٣نمرهکه بدن به کام له ده‌رچوانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی.
