له شه‌ڕێكدا له كاتى هه‌ڵكوتانه سه‌ر 12 ماڵ له ئامه‌د دوو پۆلیس و 7 تیرۆریستى داعش كوژران
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ڕوونیان كردۆته‌وه هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌و ماڵانه له گه‌ره‌كى كایابینارى شارى ئامه‌د بووه و له شه‌ڕوپێكدادانه‌كاندا دوو پۆلیسى توركیا و حه‌وت تیرۆریستى داعش كوژراون و هه‌روه‌ها سێ تیرۆریستیش به دیل گیراون .
جێگه‌ى باسه دواى ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌م دواییه له‌چه‌ند شوێنێكى توركیا به‌تایبه‌تیش ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌نقه‌ره كه به‌هۆیانه‌وه لانیكه‌م 100 كه‌س كوژران، ده‌سه‌لاتدارانى توركیا ئۆپهراسیونهكانیان له‌شار و شارۆچكه‌كانى توركیا له دژى تیرۆیستانى داعش فراوانتر كردووه .
