دیسان خورماتوو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی لێ بیسترا و کوشتەی لێ كه‌وته‌وه
ڕائید (فارووق ئه‌حمه‌د) بەرپرسی ئاساییشی شاروچكه‌ی خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لەوەتی ئاخر جار ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە، شار بێدەنگ بوو، بەڵام بە داخەوە، ئه‌مڕۆ لە نزیک بازاڕی ڕۆكان، لە گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری لە شارۆچكه‌ی خورماتوودا بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه".
(فارووق ئه‌حمه‌د) گوتیشی: "له ته‌قینه‌وه‌که‌دا کابرایەک كوژراوە و دوو کەسیش بریندار بووە."
