هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك تیرۆریستیان له شنگال كوشت
فه‌رمانده‌ی لیوای 12ـی پیاده‌ی هێزی پێشمه‌رگه و به‌رپرسی میحوه‌ری شنگال عه‌مید (عيزه‌ددین سه‌عدو) گوتی: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان دره‌نگانی دوێنێ شه‌و تا به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، زیاتر له 10 مووشه‌كیان ئاڕاسته‌ی بنكه و باره‌گاكانی تیرۆریستانی داعش كردووه له گه‌ڕه‌كه‌كانی نێو شنگال و، هه‌موو مووشه‌كه‌كانیش ئامانجیان پێكاوه".
عه‌مید (عيزه‌ددین) ده‌شڵێت، له ئاكامی بۆردوومانه‌كاندا زیانێكی زۆر به تیرۆرستانی داعش گه‌ییشتووه كه له نێو گه‌ڕه‌كه‌كان بنكه و باره‌گاكانیان زۆربه‌ی تێك داوه و تیرۆریستان كوژراو و برینداریان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ئاماری ته‌واو له به‌رده‌ستدا نییه ته‌نیا له رێگه‌ی جیهازه‌كانیانه‌وه ده‌یانگوت كه حاڵیان خراپه.
