بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر هەواڵى بێسەروشوێنبوونى کاروان خۆشناوی ڕەت کردەوە
عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر ڕاگەیاند: ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە و درۆن".
هەروەها وتیشى "کاروان خۆشناو بەهۆى بارى تەندروستییەوە لەماڵەوەیە و ئێوەش دەتوانن بڕۆن لەکەسوکارى و خێزانەکەى بپرسن".
موقەدەم کاروان خۆشناو، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر، ماوەى چوار ڕۆژە هیچ پۆستێکى لەلاپەڕەى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک بڵاونەکردووەتەوە، ئەمە لەکاتێکدابوو پێشتر هەموو ڕۆژێ چالاکیەکانى تایبەت بە پۆلیسى هەولێر و ڕووداوەکانى هەولێر و دەروبەرى بڵاو دەکردەوە.
دواین پۆستى کاروان خۆشناو لە فەیسبووکەکەى خۆى لە ٢٠-١٠-٢٠١٥.
سەرچاوەكان
