به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی: ئه‌و مامۆستایه‌ی دوێنێ خۆی كوشت كێشه‌یه‌كی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووه
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی راگه‌یاند: مامۆستایانیش وه‌ك هه‌موو هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته به‌ده‌ر نین له كێشه ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی ئێمه كردوومانه ئه‌و مامۆستایه‌ی كه دوێنێ خۆی كوشتووه هیچ كێشه‌یه‌كی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووه".
وتیشی: "له‌ده‌ستدانی مامۆستایه‌ك وه‌ك ئه‌وه وایه سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌مان له‌ده‌ستدابێت".
دوێنێ 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2015، مامۆستایه‌ك به ناوی (ئ.س. ع) له شاری سلێمانی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، له دوای خۆشی نامه‌یه‌كی به‌جێهێشتووه و تێیدا نوسیبووی: "هیچ كه‌سێك له‌م كێشه‌یه‌دا تاوانبار نییه، ته‌نیا خۆم ده‌مه‌وێت كۆتایی به ژیانی خۆم بهێنم".
خه‌ندان
