دوو چەکداری داعش خۆیان رادەستی پێشمەرگە کرد.. هێرشێكیشیان تێك شكێندرا

دوو چەکداری داعش خۆیان رادەستی پێشمەرگە کرد.. هێرشێكیشیان تێك شكێندرا
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر گوتی، دوو چەکداری دیکەی داعش لە گوندی سوڵتان عەبدوڵڵا خۆیان رادەستی ھێزی پێشمەرگە کرد و، لەئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری گوێر (جەمال مۆرتکە)، رایگەیاند: لە گوندی سوڵتان عەبدوڵڵا، دوو تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستی ھێزی پێشمەرگە کرد؛ هه‌ڵبه‌ته‌ سەرەتا خۆیان وا پیشان دەدەن کە خەڵکی ناوچەکەن، بەڵام تیرۆریستن و لەناو داعش رایان کردووە و خۆیان رادەستی ھێزی پێشمەرگە کردووە، بۆیە لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستی پێکردووە.''

(جەمال مۆرتکە) گوتیشی، ھۆکاری خۆڕادستکردنیان بە ھێزی پێشمەرگە ئەوەیە، کە لە ڕووی ئابوورییه‌وه‌ داعش تووشی رووخان ھاتووە و لە چارەنووسی خۆیان بێئومێدن، جگە لەوەش کردەوە قێزەونەکانیان کاریگەریی خۆی ھەیە، بۆیە دێن خۆیان ڕاده‌ستی ھێزی پێشمەرگە دەکەن.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری گوێر زانیاریشی دا كه‌، شه‌وی ڕابردوو، هه‌وڵ و جموجۆڵێكی تیریستان له‌ میحوه‌ره‌كه‌یان هه‌بوو و، نیازی هێرشیان هه‌بوو، به‌ڵام به‌ ڕێنوێنیی ئه‌وان، فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانان، لێیدان و هه‌وڵه‌كه‌یانی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌ و، سێیشیان لێ كوژران، هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی پێیان بوون، سووتێندران.

لە چەند رۆژی رابردوویش،60تیرۆریستی دیکە خۆیان ڕادەستی ھێزی پێشمەرگە کردووه‌.

Top