نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌كات
به ناوی حكوومه‌تى هه‌رێم و گه‌لی كوردستانه‌وه له ناخی دڵمه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و هاوڕێیانی ئه‌و سه‌ربازه ئازایه ده‌كه‌م و هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان ده‌خوازم. ئێمه به‌ڵێنی هه‌ر پێشمه‌رگه و سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكیی زۆر ئازا، بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م كاره ئاڵۆزه، به‌رز ده‌نرخێنین. ئه‌وان ژیانی خۆیان خسته مه‌ترسییه‌وه تا خه‌ڵكی دیكه بژین و سه‌ربه‌ست بن. سوپاسی خۆبه‌خشیتان ده‌كه‌م.
سوپاسی بێپایانی پشتگیریی سه‌ربازی، سیاسی و دیپلۆماسیی ئه‌مه‌ریكی ده‌كه‌ین له شه‌ڕماندا دژی داعش. به پشتگیریی هاوپه‌یمانانی نزیكمان، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوبه‌شانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، ده‌توانین به‌سه‌ر ئه‌و تێرۆریستانه‌دا زاڵ بین كه به ناوی ئیسلامه‌وه هه‌ڕه‌شه له شێوه‌ی ژیان و ئازادیمان ده‌كه‌ن، له كۆتایشدا هه‌ر سه‌ر ده‌كه‌وین.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به پاراستنی گه‌ل و قه‌ڵه‌مڕه‌ویی خۆی و ڕزگاركردنی پێشمه‌رگه ڕفێندراوهكانمان. به خۆڕ‌اگرى و پشتگیریی هاوبه‌شانی هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تی، ده‌توانین و پێمان ده‌كرێت شكست به‌م ڕێخراوه تێرۆریستیه بهێنین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
24/10/2015
