لە گوێر مۆڵگه‌كانی داعش ئاگرباران كرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له میحوه‌ری گوێر،ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌گونده‌كانی كه‌نهه‌ش و ئیبراهیم له گوێر بۆردومان كردوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: زیانێكی زۆر به‌ر تیرۆریستانی داعش كه‌وتوه و هه‌ر له بۆردومانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژراون و بریندار بوون.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی چه‌كدرانی داعش كه به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له 8ی ئابی 2014وه هێرشه ئاسمانییه‌كانیان بۆ سه‌ر تیرۆرستانی داعش ده‌ستپێكردوه‌و توانیویانه زیانێكی زۆر به تیرۆرستان بگه‌یه‌نن .
