ئه‌مریكا: ئۆپه‌راسیۆنی هاوشێوەی حەویجە زیاتر ئه‌نجام ده‌درێت و زانیاری هەواڵگری گرنگ بەدەست هاتوون
كارته‌ر له‌میانه‌ی كرنگرهیهكی رۆژنامه‌وانیدا له پێنتاگۆن جه‌ختی كرده‌وه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی سه‌باره‌ت به داعش له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی حه‌ویجه‌دا ده‌ستیان كه‌وتووه كه 70 بارمته‌ی تێدا رزگاركرا، له‌ڕووی هه‌واڵگرییه‌وه گرنگن.
كارته‌ر هەروەها گوتی: “چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌م ئه‌م جۆره ئۆپهراسینانه زیاتر بكه‌ین. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه زانیاری زۆرمان ده‌ست ده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و زانیاری و به‌ڵگه و ئامێره ئهلهكترۆنییانهی ئه‌وێ كۆده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها له‌وێ 70 بارمته هه‌بوو”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه زانیاری گرنگی هه‌واڵگری و جه‌ختی كرده‌وه، سەربازانی ئه‌مەریكی دژی داعش، رۆڵی جه‌نگاوه‌ر نابینن و ده‌بنه راوێژكاری سه‌ربازیی و هاوكار.
هه‌روه‌ها ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌و یارمه‌تییه سه‌ربازییانه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه پێشكه‌شی گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه به گرووپی عه‌ره‌بی سووری، ناو براون رایگه‌یاند، ئه‌و یارمه‌تییه به‌و واتایه نایه‌ت كه له ستراتیژیی پاڵپشتی ئاسمانی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا گۆڕانكارییه‌ك هه‌یه به‌ڵكو ئه‌وه وه‌ك قۆناغێكی ئاماده‌كاری هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی سووریایه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر شاری ره‌قا كه به ناوه‌ندی رێكخراوی تیرۆریستی داعش داده‌نرێت.
رۆژی پێنجشەممە، هێزی دژە تیرۆری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی لە سنووری قەزای حەویجە، لە باشووری شاری کەرکووک بە پشتیوانی سەربازی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدا، بۆ رزگارکردنی ژمارەیەک بارمتەی دەستی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە ئەنجامدا 69 بارمتە لە دەستی داعش ئازادکران و سەربازێکی ئەمریکی گیانی سپارد و سێ کارمەندی ئەنجوومەنی ئاسایشی برینداربوون، لە راگەیاندراوێکی ئەنجوومەنی ئاسایشێ هەرێمی کوردستان باس لەوە کراوە، کە لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە شەش چەکداری داعش دەستگیرکراون و بەهۆی رووبەڕووبوونەوەکانیش 20 چەکداری دیکە کوژراون.
باسنيوز
