ئێزدییهكان ئامادهی جهنگن؛ پێنجههزار کەس زیاتریش مهشقیان تهواو كردووه
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال (مەمحا خەلیل) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کوردانی ئێزدی بەردەوامن لە مەشق و ڕاھێنان و، تا ئێستا ١٠ فەوج (پێنجھەزار پێشمەرگە) مەشق و ڕاھێنانیان تەواو کردووە و، پێنج فەوجی دیکەیش لە مەشق و ڕاھێناندانە.
(مەحما خەلیل) گوتیشی، لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بڕیارە ١٥ فەوج بۆ کوردانی ئێزدی دابمەزرێنن. ڕوونیشی کردەوە، لەو ١٥ فەوجە یەکێکیان بۆ ئافرەتانە و، وا ئێستا لە مەشق و ڕاھێناندانە.
