داعش كۆلێژی كشتوكاڵی مووسڵی تەقاندەوە

 داعش كۆلێژی كشتوكاڵی مووسڵی تەقاندەوە
تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ كولێژێكی زانكۆی مووسڵیان تەقاندەوە و ژمارەیەك چەكداری خۆیشیان گولـلەباران كردن، لە گوندی عومەركانییش 7 كوردی شەبەكیان دەستگیر كرد و گشت مۆبایلەكانی گوندەكەیان بردوون.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیرۆریستانی داعش ‌كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی مووسڵیان تەقاندەوە كە دەكەوێتە گەڕەكی حەمام عەلیل لە باشووری شاری مووسڵ و، لە شارۆچكەی حەزەریش كە دەكەوێتە رۆژئاوای شاری مووسڵ، داعش 13 چەكداری خۆی گولـلەباران كردن".

(مەموزینی) گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش چوونەتە ناو گوندی عومەركانیی سەر بە شارۆچكەی حەمدانییە لە رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ و حەوت كوردی شەبەكیان دەستگیر كردن و سەرجەم مۆبایلی گوندەكەیان كۆ كردنەوە و بردیانن".
Top