ناوەران.. هێزەكانی پێشمەرگە داعشیان بۆردوومان كرد
بەرپرسی میحوەری ناوەران (سەربەست تروانشی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "درەنگانی دوێنێ شەو چاودێریمان كرد هێزێكی تیرۆریستانی داعش كە پێك هاتبوون لە زیاتر لە 5 ئۆتۆمبێل، لە مووسڵەوە بەڕێ كەوتن بۆ گوندی خۆرسیباد لە میحوەری ناوەران، دوای گەییشتنیان، هێزەكانی پێشمەرگە بە چەكی جۆراوجۆر بۆردوومانی ئەو تیرۆریستانەیان كرد، ئەوەی بە چاو بینرا ئۆتۆمبێلێكیان سووتێنرا كە كەلوپەلی (مین)ـیشی تێدا بوو و زیانێكی باشمان بە تیرۆریستان گەیاند".
(تروانشی) دەیشڵێت، ئەم بەیانییەیش لە دوورەوە چەند گوللەیەكیان تەقاند و دواتر خۆیان حەشار دا، بۆیە دووبارە هێزەكانی پێشمەرگە بۆردوومانی شوێنی تیرۆریستانیان كرد و بێدەنگیان كردن".
