بنکەکانی داعش لە میحوەری گوێڕ-مەخموور بۆردوومان دەکرێن
موقەدەم ئەحمەد عومەرخان، جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی2ی هێزی1ی فەرماندەیی بارزان رايگەیاند " نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 22/10/2015 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان سێجار بۆردوومانی بنکەکانی داعشیان کرد لە گوندەکانی راشیدییە و خەربانییە لە میحوەری گوێڕ-مەخموور".
موقەدەم ئەحمەد گوتی " لە بۆردوومانەکەدا شوێنێکی هەڵگرتن و کۆکردنەوەی چەک و تەقەمەنی داعش تەقێندراوەتەوە و، چەندین چەکداریشیان کوژراون و بریندار بوونە".
رووداو
