لادانی یوسف محەمەد لەپۆستەکەی یەکلایی بۆتەوە وگفتوگۆکردن لەبارەیەوە ھێڵی سورە

لادانی یوسف محەمەد لەپۆستەکەی یەکلایی بۆتەوە وگفتوگۆکردن لەبارەیەوە ھێڵی سورە
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی زەرد دەڵێت، لای ئەوان یوسف محەمەد سەرۆکی لەکارلادراوە و ئەو لەسەرکارلادانەش بەیاسایی دەکرێت و جارێکی دیکە بەسەرۆکی پەرلەمان قبوڵی ناکەن، چونکە ئەمە یەكلایی بۆتەوە و گفتوگۆکردن لەبارەیەوە ھێڵی سورە.


دوای ئەوەی گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆران باسی لەوەکردووە گۆڕینی یوسف محەمە لەپۆستی سەرۆکی پەرلەمان لای ئەوان ھێڵی سورە و سورن لەسەر ئەوەی لەپۆستەکەی بمینێتەوە، لەبەرامبەردا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی زەرد نازم ھەرکی رایگەیاند: ئەولێدوانەی بزوتنەوەی گۆران کە گوایە سورن لەسەر ئەوەی کە یوسف محەمەد لەپۆستەکەی بمینێتەوە ئەمە رای ئەوانە بەشێوەیەکی تاکلایەنە، ئەگەر نا لای ئێمە سەرۆکی لەکارلادراوە وھێڵی سورە جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکی پەرلەمان و ئەمە لای پارتیی یەکلایی بۆتەوە و لەماوەی داھاتوو ئەمە بەیاسایی دەکرێت.

نازم ھەرکی گوتیشی: یوسف محەمە ھەر لەسەرتاوە متمانەی خۆی لەدەست داوە، بۆیە سەرۆکی ئێمە نییە وەکو پەرلەمانتار و بەسەرۆکی پەرلەمانیشی نازانین، چونکە لەکارەکەی دورخراوەتەوە.

ھەرکی جەختیشی کردەوە: گفتوگۆکان لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دەست پێدەکەن و پرسی دانانی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانیش بەشێک دەبێت لەگفتوگۆکان.

ڕوونیشی کردەوە: جگە لەیوسف محەمەد سکرتێری پەرلەمانیش لادەدرێت، چونکە بەشێوەی کاتی دانراوە و پێویست بوو زووتر لادرابایە، بۆیە پێویستە ئەویش لاببرێت.
Top