هاووڵاتیان: "لەوەتی پیلانگێڕییەکەی تاقمهكهی نهوشیروان ئاشكرا بووه، گۆڕانبوون بووهته شهرم"
له 9ی ئهم مانگهدا تاقمهكهی نهوشیروان، كودهتایان بهسهر خهڵكی كوردستاندا كرد و دژ به بهرژهوهندیی گهل وهستانهوه؛ ئهوهبوو پارتی رێگری لهو كودهتایهی گۆڕان كرد و شكستی پێبرد؛ له ئێستایشدا هاووڵاتیان به تهواوهی لهوه گهیشتوون، كه ئهوهی گۆڕان كردی و دهیكات، دژی بهرژهوهندیی كوردستانیانه، بۆیه دهڵێن گۆڕانبوون شهرمه.
(هەڵكەوت عەلی) مامۆستا لە شاری سلێمانی، ڕاگەیاند: "سەرەتا وەك مامۆستایانی شاری سلێمانی هاتینە سەر شەقام و داوای قووتی خۆمان لە حكوومەت كرد، بەڵام زۆر بە داخەوە، تاقمێكی نهوشیروان، كۆمەڵێك منداڵ و هەرزەكاری وا فێر كرد، كە خۆیان بخزێننە نێو خۆپێشاندانەكانمان و ئاراستهكهیان تێك دا و، خۆپیشاندانهكهیشیان له ئێمه تێك دا و، بۆ مهرامی خۆیان بهكاریان هێنا، دوای ئەوەی كە گرژی كەوتە ناو خۆپێشاندانەكانهوه، رێژەیەكی زۆر لە مامۆستایان چیدی نەچوونەوە بۆ خۆپێشاندان.''
ئهو مامۆستایهی له سلێمانییهوه قسهی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی كرد، گوتیشی، "داواكارم بە توندترین شێوە پیلاندانەرانی ئەم گرژی و هێرشانە دادگایی بكرێن، چونكە دژی هەموو كورد پیلانیان گێڕا. من لە بەرپرسانی گۆڕان دەپرسم ئەرێ كوا مووچەی كابانی ماڵ؟ كوا مووچەكانمان، وەزیرەكەی گۆڕان؟ كوا بەڵێن و خزمەتگوزارییەكانتان؟ بۆ خۆتان لە شكستەكانتان بێبەری دەكەن؟ خۆ نەوشیروان هەر بە نەفەس و كۆنەقینی پەنجا ساڵ لەمەوبەری كار دەكات و، تازە بەتازە دەیەوێت شارچیەتی بەم میللەتە داماوەوە بكات. بەڵام خەڵكی سلێمانی و بە تایبەت كەسانی ڕۆشنبیر و تێگەیشتووی شاری ڕۆشنبیری، هەرزوو دەستیان بە ئاگاداركردنەوەی خەڵك كرد لە پیلان و بەرنامە شكستخواردووەكانی گۆڕان و، وا خەریكە تەنها لە گردەکەی زەرگەتە قەتیس ببنەوە."
هاوكات (دیدار محەممەد) هاووڵاتی لە شارۆچكەی كەلار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بە ڕاستی ئەوەی نەماندیتبوو، لە گۆڕانمان بینی. گۆڕان بانگەشەی ئازادی دەكات و بە دروشم دەیویست گەندەڵی و كێشەكان چارە بكات. بەڵام خۆ بە هۆی فیتنە و پیلانی گۆڕانەوە كورد بە دەستی كورد كوژرا، هەر لەبەر ئەوەی كادری پارتی بوو، خەڵكێكی لاشەڕ بووە قوربانیی گوللەی كوێر. گۆڕان زەنگی دووبەرەكی و دووئیدارەیی و كوردكوژیی لێ دا. ئەوە چەندین وەزارەت و پۆستیشیان لا بوو هیچیان نەگۆڕی، لەبیریان چوو كە ڕۆژانە چەندین گەنجی ئەم گەرمیانە لە شەڕی داعشدا شەهید دەبێت؟ یان ئەوان خەمی دواڕۆژی ئەم كوردستانەیان نییە و تەنها بۆ بەرژەوەندیی حزبی خۆیان هەوڵ دەدەن. خەڵكی باش لەوە تێگەیشت كە ئەوەی گۆڕان كردی، كودەتا بوو دژی بەرژەوەندییەكانی كورد. گۆڕان بوو بە شەرمەزاری بۆ لایەنگرانی، دوای ئاشكرابوونی پیلانەكانیان خەڵكی پێی شەرمە بڵی گۆڕانم."
(خدر محەممەد) هاووڵاتی و فەرمانبەر لە شارۆچكەی سەنگەسەر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای گرژی و ئاڵۆزی و هێرشەكان بۆ سەر بارەگاكانی پارتی لە شارۆچكەی سەنگەسەر، ماتەمینیەكی زۆر باڵی بەسەر خەڵكی ناوچەكەدا كێشاوە، چونكە ئەو ڕوداوانە، نە دەستی خەڵكی ڕەسەنی ناوچەكەی لەگەڵ بوو نە فەرمانبەر و نه مامۆستایش بوون، بەڵكو تاقمێكی نهوشیروان بوون و، سوودیان لە خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەران وەرگرت و، هەندێك منداڵکاریان هان دان، بۆ ئەوەی كوردستان وێران بكەن و، خۆپێشاندانەكەیان بەلاڕێدا برد، لە ئەنجامدا چەندین كەس كوژران و بریندار بوون. بەڵام هەر زوو خەڵكی لەوە گەیشت كە ئەو كردەوانە بە زۆر بەسەر ناوچەكە سەپیندراوە و، گۆڕان دەیەوێت یاری بە داهاتووی خەڵكەوە بكات بۆ بەرژەوەندی و پۆستی خۆی.''
ئهو دهڵێ، ''له پاش پشێوییەكانهوه، خەڵكێكی زۆر لە لایەنگرانی گۆڕان لە ناوچەكە ئەوەیان بۆ ڕوون بووەتەوە كە گۆران خزمەت بە خەڵك ناكات و، دژی یەكڕیزیی ناوچەكە پیلان دەگێڕێت؛ بەرپرسانی حزبی گۆڕان بەردەوام قسەی بریقەدار دەكەن، دەیانەوێت هەڵەكانی ئەم بزووتنەوە شكستخواردووە بە ڕاست لە قەڵەم بدەن."
