هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هێرشێكى تیرۆریستانى داعشیان له تلسقۆف تێك‌شكاند
له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید مه‌رعان مه‌رعان ئه‌فسه‌ر له فه‌رمانده‌یى سپیلك به كوردستان تیڤى راگه‌یاند كاتژمێر دووى شه‌وى رابردوو تیرۆریستانى داعش له گوندى مهسقهلات له میحوه‌رى تلسقۆف، هێرشێكیان كرده سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به توندى به‌رپه‌رچیان دانه‌وه و دواى شه‌ڕێك كه یه‌ك كاتژمێر و سیى خوله‌كى خایاند، تیرۆریستان تێكشكێندران و پاشه‌كشه‌یان كرد .
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌فسه‌ره رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كى زۆرى تیرۆریست له‌و شه‌ڕه‌دا كوژران و تیرۆریسته هه‌ڵاتووه‌كان، لاشه‌ى كوژراوه‌كانیان به‌دواى خۆیاندا ڕاده‌كێشا، هاوكات هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه نه‌كه‌وت .
