پارتی: بەرێککەوتنی سیاسی لەگەل گۆڕان رێککەوتین بە هەمان رێککەوتنیش هەڵیدەوەشێنینەوە

پارتی: بەرێککەوتنی سیاسی لەگەل گۆڕان رێککەوتین بە هەمان رێککەوتنیش هەڵیدەوەشێنینەوە
بەرپرسی پەیوەندییە نیشتیمانیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەێنێت، ئەگەر ئێمە دەنگمان بە یوسف محەمەد نەدایە ئەوە نەدەبووە سەرۆکی پەرلەمان چوونکە یەکێتیی دەنگی بە یوسف محەمەد نەدا.

ئەحمەد کانی بەرپرسی پەیوەندییە نیشتیمانیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: ئەگەر پارتی دەنگی بە یوسف محەمەد نەدایە ئەوە نەدەبووە سەرۆکی پەرلەمان چوونکە لە کاتی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی پەرلەمان یەکێتیی دەنگی بە یوسف محەمەد نەدا ئەگەر ئێمەش بە 38کورسیەوە کە لەگەڵ کورسیەکانی یەکێتیی دەبووە56کورسی دەنگمان بە یوسف محەمەد نەدایە ئەو نەدەبووە سەرۆکی پەرلەمان و دەنگی زۆرینەی نەدەهێنا،کەواتە پارتی بەپێی ڕێککەتنێکی سیاسی لەگەڵ حزبەکان و گۆڕان رازی بوون ببێتە سەرۆکی پەرلەمان و دوای دەست بەکاربوونی پەرلەمان و دروستکردنی کابینەی هەشت بزووتنەوەی گۆڕان بەهیچ شێوەیەک پابەندی ئەو رێککەوتنە سیاسییە نەبوون بەڵکوو بەردەوام دژایەتی ئەو حکوومەتەی دەکرد کە خۆی پۆستی گرنگی هەبوو سەرەرای ئەو وەزارەتە گرنگانە دەستەی وەبەرهێنانی هەبوو، کە هیچی لە وەزارەتە سیادییەکان گرنگتر نەبوو.

ئەحمەد کانی گوتشی: نەوشیروان و بزووتنەوەی گۆڕان دژایەتی ئەو حکوومەتەیان کرد،دەستیان کرد بە چەواشەکردنی خەڵک و لێرەو لەوێ ئەم حکوومەتە پارەی هەیە و مووچەی فەرمانبەران نادات لە رێگەی ئەو کەناڵانەی خۆیان و نزیک لە خۆیان دژایەتی حکوومەتیان ئەکرد و داوایان لە حکوومەت دەکرد بێنە سەرجادەو راپەرین ئەنجام بدەن، کەواتە ئەوانە پابەندی ئەو رێککەوتنە سیاسیە نەبوون بۆیە ئێستە مافێکی سروشتی پارتی دیموکراتی کوردستانە ئەو رێککەوتنە هەڵبوەشێنێتەوە بە هیچ شێوەیەک یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان نییە و بەڵام پەرلەمانتارە بە دەنگی خەڵک بووەتە پەرلەمان.

بەرپرسی پەیوەندییە نیشتیمانیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: لەگەڵ حزبەکان رێک دەکەوین و پارتی پێگەی سیاسی خۆی بەکاردێنێت ئەوەش مافێکی سروشتی خۆمانە و ئێمە لەگەڵ گۆڕان بە رێککەوتنی سیاسی رێککەوتین و بەپێ هەمان ئەو رێککەوتنەش هەڵیدەوەشێنینەوە.










باسنیوز
Top