لە هەولێر تەرمی گەنجێک بە لووتبڕاوی دۆزرایەوە

 لە هەولێر تەرمی گەنجێک بە لووتبڕاوی دۆزرایەوە
تەرمی گەنجێک لە هەولێر دۆزرایەوە کە بەچەقۆ کوژراوە و لاشەی شێوێندراوە.

ئەو گەنجە کە پێدەچێت لە بیستەکانی تەمەنی بێت، ئاسەواری چەقۆی بەجەستەوە دیارە و لووت و گوێی بەچەقۆ بڕدراون.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فریاکەوتنی شاری هەولێر رایگەیاند " پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2015 تەرمەکەیان لەرێگای نێوان بنەسڵاوە و دارەتوولە هەولێر دۆزیوەتەوە".










رووداو
Top