ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدەدرێت
پرسی سەرەکی کۆنفرانسەکە تایبەت دەبێت بە قسەکردن و لێکۆڵینەوە لە شەڕی نێوخۆیی سووریا و رۆڵی ئێران لە ناوچەکدا بە تایبەت کە تاران لە تەمموزی ئەمساڵدا رێککەوتنی ئەتۆمی واژۆکرد و، وڵاتانی رۆژئاواش باس لەوە دەکەن کە دوای رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ١٤ی تەمموزی ڤیەننا چاوەڕیی رۆڵێکی ئیجابی ئێران دەکەن لە ململانێکانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە تایبەت دۆخی سووریا.
لەو کۆنفرانسەدا ٦٠ گرووپی جیاواز بەشداری گفتوگۆکان دەکەن و بۆچوونیان لەسەر پرسە گەرمەکان دەگۆڕنەوە.
جگە لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکەمەتی هەرێمی کوردستان و ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەشداربووانی گفتوگۆ ئەمنییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی نیودەوڵەتین لە تاران.
وەفدەکەی حكومەتی هەرێمی بۆ تاران کە بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانییە، لە ئەندامێتی هەریەکە لە رۆژ نووری شاوەیس، جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
رێکخراوە مرۆییەکانی جیهان رەخنە لە بەڕێوەبردنی ئەو کۆنفراسنە دەگرن لە ئێران و، ئاماژە بەوە دەکەن وڵاتێکی وەک ئێران کە تاوەکو ئێستا هەزاران کەسی بە هۆکاری سیاسی لە سێدارە داوە و هەزارەهای دیکەش تێیدا چاوەڕیی لەسێدارەدان دەکەن، جگە لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا، بۆیە ناکرێت ئەرکی بەڕیوەبردنی ئەو کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەی پێبدرێت.
رووداو
