ھەفتەی داھاتوو سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان دەست نیشان دەكرێت

ھەفتەی داھاتوو سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان دەست نیشان دەكرێت
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی زەرد دەڵێت، ھەفتەی داھاتوو دانوستانی چرلەنێوان لایەنەکان دەکرێت بۆ ئەوەی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان دیاری بکرێت، ئاماژەشیدا،گۆران لەئەنجامدانی کۆبوونەوە لەسلێمانی شکستی ھێناوە.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی زەرد مەردان خدر رایگەیاند: بەپێی پەیرەوی ناوخۆ ویاساکانی پەرلەمانی کوردستان ھەرکاتێک سەرۆکی پەرلەمان ئامادە نەبێت جێگرەکەی لەشوێنی ئەو دەبێت، چونکە یوسف محەمەد لای ئێمە کۆتایی پێھاتووە وئیدی سەرۆکی پەرلەمان نیە، چونکە کاریگەریەکی گەورەی ھەبووە لەقوڵکردنەوەی کێشەکان ونەبۆتە بەشێک لەچارەسەرکردنی کێشەکان وخۆی کێشەی گەورەی دروست کردووە.

مەردان خدر گوتیشی، لەئێستادا پارتی دیموکراتی کوردستان دانوستانی لەگەڵ لایەنەکان دەست پێکردووە وھەفتەی داھاتوش دانوستانی چرتر بەرێوە دەچن ، بۆ ئەوەی سەرۆکێکی دیکە بۆ پەرلەمان دیاری بکرێت.

خدر ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر کۆبوونەوەی پەرلەمان لەدەرەوە ئەنجامبدرێت، پێویستە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت ئەوکات بڕیاربدرێت لەچ ناوچەیەک کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت، بەڵام گۆران ھەوڵی دا بۆ ئەوەی ھەفتەی داھاتوو ئەو کۆبوونەوە لەسلێمانی ئەنجامبدات شکستی ھێنا وناتوانی رێژەی یاسایی تەواو بکات.

گوتیشی، پارتی جارێ کۆبوونەوە ئەنجام نادات لەپەرلەمان تاوەکو سەرۆکێکی نوێی بۆ دیاری دەکرێت.
Top