پێشمەرگەكانی لەشكری رۆژ خەڵكی رۆژئاوان بەڵام بەوجۆرە پەروەردە كراون بەرگری لە هەموو كوردستان بكەن
هەروها عەقید بەدەل گوتی:ئامانج لە دامەزراندنی لەشكری رۆژی هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا، بۆ ئەوەیە چیدیكە چەمك و زارەوەی داگیركارانی كوردستان دووبارە نەكەینەوە و بڵێين ئەمە كوردستانی عێراق، توركیا، ئیران، يان سووریایە، لەبەر ئەوەی كوردستان یەك كوردستانە و ناتوانرێت لێك جیابكرێتەوە، لەم روانگەیەوە لەشكری رۆژ بۆ ئەوە دامەزراوە كە خەڵكی ئێمە لە رۆژئاوا و رۆژهەڵات و باشوور و باكووری كوردستان خەبات و مقاوەمەتی خۆی رێكبخات و خاكی كوردستان لە دەستی داعش رزگار بكات و سنوورەكانی بپارێزێت، هەربۆیە راستە پێشمەرگەكانی لەشكری رۆژ هاووڵاتیيانی رۆژئاوان، بەڵام ئامانجیان تەنيا ئەوە نیيە كە لە رۆژئاوا خەبات بكەن، بەڵكو ئامانجی ئەوان خەباتكردنە لە ەەموو كوردستان و پاراستنی هەموو سنوورەكانی كوردستانە. ەەر ئێستا كە ئێوە سەردانی ئەم ەێزە دەكەن، ئێمە لە سەنگەرەكانی پێشەوەین دژی تیرۆریستانی داعش لە باشوور و ناوچەیەكی زۆر هەستیارمان كۆنتڕۆڵ كردووە و دەیان شەەید و برینداریشمان بۆ پاراستنی ئەم سنوورە داوە. بۆیە پرسەكە ئەوە نيیە لەشكری رۆژ تەنەا لە رۆژئاوا خەبات بكات، بەڵام لە ئێستادا كە رۆژئاوا پێویستی بەوەیە خاكەكەی بە تەواوەتی لە دەستی تیرۆریستانی داعش پاك بكرێتەوە، پێویستی بەوەیە پێشمەرگە بگەڕێتەوە و هاوكار بێت بۆ دووبارە رێكخستنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێكەوەژیان و فرەلایەنی، ئەوا ئەم خەڵكە كە ژمارەیان نزیكەی 6000 پێشمەرگەن، دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ رۆژئاوا و هاوكاری خەڵكی رۆژئاوا بكەن. لەمەش گرنگتر ئەوەیە ئێمە ناڵێن دەگەڕێينەوە بۆ رۆژئاوا لەوانی دیكە باشتر شەڕ دەكەین، نەخێر، دەڵێین ئێمە دەگەڕێينەوە بۆ ئەوەی هاوكاری خەڵك و براكانمان بكەین، بۆ ئەوەی سەركەوتنی باشتر بەدەست بەێنین. لەمەش زیاتر ەێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا تەنەا بریتی نيیە لە ژمارەی پێشمەرگەكانی ئەم لەشكرە، بەڵكو ژمارەیەكی یەكجار زۆری جوانانی ئێمە مەشق و راهێنانیان پێكراوە و ئامادەن لەگەڵ گەڕانەوەی ئەم لەشكرە بێنە ناو هێزی پێشمەرگە و زیاتر جۆش بە مقاوەمەت بدەن. لەمەش زیاتر لەشكری رۆژی هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوا، تەنيا لەسەر ئاستی سەربازی مەشق و راەێنانیان پێ نەكراوە، بەڵكو بە شێوەیەكی ەەمەلایەن لەسەر ەەموو بوارەكانی فیكری و سیاسی و نەتەوەیی وانەیان وەرگرتووە و بەشێوەیەكی ئەوتۆ پەروەردە كراون لە هەر شوێنێكی كوردستان پێویستیان بەم ەێزەی پێشمەرگە ەەبێت، ئەوا ئامادەن لەو شوێنە گیانی خۆیان بۆ پاراستنی كوردستان بكەنە قوربانی. ئەوەی لە ئێستا ئومێدی بۆ دەخوازین ئەوەیە یەكڕیزی و یەكەهڵوێستييەكی جددی لەنێوان هیزە سیاسيیەكان بێتەئاراوە، لەبەر ئەوەی ئەو یەكڕیزی و یەكەەڵوێستیيە، ئومێدیكی گەورە بۆ كوردی رۆژئاوا دروست دەكات و ئەوانەشی ئێستا ەاتوونەتە باشوور دەگەڕێنەوە و وڵاتی خۆیان ئاوەدان دەكەنەوە و دەیپارێزن.
