گۆڕان به‌یانیان ده‌سته‌ڵات بوون و، ئێوارانیش ده‌كه‌وتنه گیانی حكوومه‌ته‌وه
(د .خه‌لیل ئه‌تروشى) شاره‌زا له بوارى مێژوو و مامۆستا لە زانكۆی دهۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت "بزاڤا گۆڕان ب مێشكى كوده‌تایى و پیلانگیریى كاردكه‌تن، پشتى نه‌شییان ب ریكا په‌رله‌مانى و پاشان ب كومبوونێن پێنچ قۆلى مه‌ره‌مین خو ب جیبینن، عه‌قلییه‌تا تێكدان و ئاژاوه‌گێریى گرته به وهه‌ولدا ب رێكا خونیشاندان كوده‌تایى ل سه‌ر شه‌رعییه‌تا دام و ده‌زگه‌هین فه‌رمى یین هه‌رێمى بكه‌تن''
گۆران كه ڕێكخه‌ره‌كه‌ی (نه‌وشیروان مسته‌فا)یه و، ڕاسته‌وخۆ له پشت پشێوییه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی دیكه‌وه بوون، كه خه‌ڵكێك به هۆیانه‌وه بوونه قوربانی و، به هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی و سووتاندنیان نه‌وه‌ستا، ویستی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه بۆ هه‌ولێریش بگوێزنه‌وه، كه وه‌ك ئاكادیمی و چاودێرانی سیاسی باسی ده‌كه‌ن، ئه‌مه كوده‌تایه به‌سه‌ر پارتی و شه‌رعه‌یه‌تی دامه‌زاروه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆیه راشیگه‌یاند، "پارتى ل هه‌مبه‌ر پیلانین وا راوه‌ستییایه، ب هشیارییه‌كا نه‌ته‌وه‌یى سه‌ره‌ده‌رى ل گه‌ل بابه‌تى كریه، ورێگرى ل هه‌مبه‌ربه‌لاڤه‌بونا توندوتیژیى وئاژاوه‌گێریى گرتیه و، ده‌ركرنا وه‌زیرین گۆڕان ژ حكوومه‌تى كاره‌كێ ڕه‌وایه ژبۆ پاراستنا ئه‌زموونا هه‌رێمێ و، رێك ل هه‌مبه‌ر پلانین نافخو ده‌رڤه بهێته گرتن.''
سه‌باره‌ت به‌م پرسه (د. مزگین محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن) عه‌میدى كۆلیژى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان له دهۆك، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "بێگومان پارتى هه‌رده‌م د به‌رژه‌وه‌ندا بلندا ملله‌تێ كورد دا بویه و، ب درێژیا دیروكا خویا یا پر سه‌روه‌رى و خه‌بات دڤێ قوناغا هه‌ستیارا ملله‌ت تێدا ده‌رباز دبیت كو به‌ره‌ف ئارمانجا مه‌زنا خوڤه دچیت، دئ به‌ره‌نگارى هه‌مى كوده‌تا و ئاژاوا بیت، و ب دیتنا من ملله‌ت پێتڤى بریاره كائكلاكه‌ربو نوكه پارتى بریار دا ژبو پاراستنا ده‌ستكه فتا و ئارامیێ و دا پێشمه رگێ كوردستانێ بشێت پتر و ب هـه‌مان گیانئ به‌رى نوكه به رگیریئ ژئاخا كوردستانئ بكه‌ت.
(ته‌حسین عیسمه‌ت) رۆشنبیر و چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌و باره‌یه‌وه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پارتی رێگری له كوده‌تاكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد، كه ماوه‌یه‌كه خه‌ریكه بیروراى ناره‌زایى دروست ده‌كات و، داواكارییه ره‌واكانى خه‌ڵكى كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كار دێنێ و، له پشتی ئه‌و داواكارییه‌وه گێڕه‌شێوێنی ده‌كات.
له‌باره‌ى هه‌مان پرس (به‌ختیار حاجى) مافپه‌روه‌ر بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ریاگه‌یاند: "بەداخەوە گۆڕان لەبەر ئـەوەی ئـامانجێکی دیاریکراوی نییە و لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای گرێی دەروونی بەرانبەر بە پارتی و خودی (سه‌رۆك بارزانی) دروست بووە، بۆیە کاتێک ئـۆپۆزسیۆن بوون، ئـۆپۆزسیۆنێکی ھەرزەکار و ڕۆخێنەر بوو، کە ھاتە دەسەڵاتیشه‌وه بەڵێنی چوار ساڵی ئـارامی دا، کەچی بەیانیان دەستەڵات بوون و ئـێوارانیش دەکەوتنە گیانی حکوومەته‌وه، ئـەوەی پارتی کردی بۆ سه‌قامگیری كوردستان و ئـارامیی پایتەخت بوو، چونکە لە ھەموو جیھان ئـاساییشی نەتەوەیی لە سەرووی ھەموو شتێکەوەیە، ھەموومان بینیمان گۆڕان بە ھەڵسوڕاوانی خۆی و ھاندانی خەڵکی سادە دەستی بۆ کادیر و پێشمەرگە و بارەگاکانی پارتی برد، بەڵام بە پێچەوانەوە بارەگاکانیان لە سنووری ژێر دەسەڵاتی پارتی، پارێزراو بوون.''
گوتیشی كه، پارتی مافی خۆیەتی ئـەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ گۆڕان ھەیبوو بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەت، ھەڵبوەشێنێتەوە، چونکە گۆڕان پێیەوە پابەند نەبوو.
(كاوار حه‌مید باڤى)یش له په‌یمانگاى گه‌ل و سیاسه‌ت له پارێزگاى دهۆك رایگه‌یاند: "کودەتا كامه‌یه، ئەوەی 23 حوزەیران کرا، یان کودەتا ئەوەیه کە 19 ئاب کرا! كامه كوده‌تایه! به دڵنیایه‌وه پارتی نه‌یهێشت ئه‌و هه‌موو كوده‌تایانه‌ی گۆڕان سه‌ر بگرێ، ئیزدواجیەتی گۆڕان له‌مه‌دایه كه ئه‌و شتی بۆخۆی باش بێت دیموکراسیەتە و شتێكیش بۆی خراپ بێت، ئەوە کودەتایە و نادیموکراسییە؛ ئیمه‌یش پێیده‌ڵێن، ئه‌م نه‌هجه‌ی گۆڕان دکتاتوریەتە! پارتی، بەدرێژاییی مێژوو کار بۆ بەرجەسته‌كردنی دیموکراسی ده‌كات، چۆن ئەمرۆ کار بۆ کودەتا دەکات و ئەگەر پارتی کودەتای ویستبایە، گۆڕان بەشداری حکوومەتى نەدەکرد و، حکوومەتى بنکەفراوانى دروست نەدەکرد، به‌ڵام گۆڕان ویستی كوده‌تا به‌سه‌ر حكوومه‌ت و گه‌ل و پارتی و كوردستانیشدا بكات.''
