د.كه‌مال كه‌ركووكی: حه‌شدی شه‌عبی قاچتان له‌پێی خۆتانه‌وه زیاتر درێژ مه‌كه‌ن
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك (د.كه‌مال كه‌ركووكی)، كه به‌درێژایی شه‌ڕی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ داعش له كه‌ركووكه‌وه و بۆ پارێزگاریكردنی كه‌ركووك له‌وێدا له جه‌نگه، له وه‌ڵامێكی تووندا بۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێ، "ئه‌م حه‌شدی شه‌عبییه هیچ (محه‌لێكیان لە ئیعرابدا) نییە و شوێنیشی کوردستان نییە، بۆ ئەوان باشترە قاچیان له‌پێی خۆیانه‌وه زیاتر درێژ نه‌كه‌ن؛ ئەو شوێنانەى پێوه‌ندی بەوانەوە هەبێ، شارە عەرەبییەکانی عێراقە و دوور لە سنووری سرووشتیی هەرێمی کوردستانە، دەتوانن لەوێ بن. له‌وێ له شاره عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه بۆخۆیان شاره‌كانی سه‌ر به به‌غدا بپارێزن و، ئه‌و شارانه‌ی داعشی لێیه و لێیانی داگیر كردوون، بۆ ئازادكردنه‌وه‌یان با بجه‌نگن، نه‌ك بێنه سنووری ئێمه. باسكردنی هه‌رێمی كوردستان نه كاری ئه‌وانه و نه له به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌وانیشه. بۆیه با واز له‌و لێدوانانه بێنن له‌باره‌ی كه‌ركووكه‌وه، چونكه كه‌ركووك خاوه‌نی هه‌یه".
(كه‌ركووكی) پێیان ده‌ڵێ و بیریان دێنێته‌وه، حەشدی شەعبی و بەرپرسانیان باش دەزان، ئەو سوپایەی کە بەغدا بە ناوی پاراستنی شاری کەرکووک ناردبوویان، لە کاتی هاتنی داعشدا نەک تەنها بەرگرییان نەکرد، بەڵکو هەرچیی چەکه‌كانیشیان هه‌بوو دایانە دەستی داعش و شاری کەرکووک و خەڵکەکەیان بە جێ هێشت، بۆئەوەى کە داعش داگیری بکات.''
(كه‌مال كه‌ركووكی) هه‌ر سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت، "لە ئێستادا لێدوانی لەم شێوەیە لە بەرژەوەندیی ئەوانیشدا نییە، چونکە کەرکووک خاوەنی خۆی هەیە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستانە و، ئەوانەى لە کەرکووکن بەبێ جیاوازیی نەتەوەیی و ئایینی، دەیانپارێزین. کەرکووک و کەرکووکییەکان پارێزراون لەژێردەستی برا و خوشکە پێشمەرگەکان. باشترە بۆ حەشدی شەعبی جارێکی تر لەم رووەوە لێدوان نەدەن".
(كه‌ركووكی) له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌یشه‌وه دڵنیایی ده‌دا، كه پێشمه‌رگه هه‌ر له شاری كه‌ركوودا ده‌مێنێ، چونکە کەرکووک کوردستانە و کوردستانیش بۆ حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هەرگیز جێناهێڵدرێت و، بۆیان نییە و ناشتوانن پێ بخەنە شاری کەرکووکه‌وه بە ناوی داگیرکردن یان ئازادکردن، بەس مەگەر بۆ میوانی و سەردان وەکو هاووڵاتی ئاسایی بێنە کەرکووکه‌وه.
