جیهان شانازیی پێوه ده‌كات، كه‌چی په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان پێشمه‌رگه به میلیشیا ناو ده‌بات
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق(شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا)، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بابه‌تێكی مه‌ترسیداری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌خاته‌ڕوو و، ئاشكرای ده‌كات كه، هێشتا ئه‌وان به پێشمه‌رگه ده‌ڵێن میلیشا و، نموونه به په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان دێنێته‌وه كه له‌بری ئه‌وه‌ی شانازی به پێشمه‌رگه‌وه بكات، یه‌كڕاست به پێشمه‌رگه ده‌ڵێ میلیشیا.
ئه‌و ده‌ڵێ، له كاتێكدا كه نه‌ك هه‌ر كوردستانیان، به‌ڵكه جیهان شانازیی به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌چی نوێنه‌رێكی گۆڕان له به‌غدا به ناوی (ئه‌مین به‌كر) له مێدیای عه‌ره‌بیدا به پێشمه‌رگه‌ی گوتووه میلیشیا؛ ئاخر ئه‌م په‌رله‌مانتاره نه خۆی و نه سه‌رۆكه‌كه‌ی كه (نه‌وشیروان)ه هیچ هه‌ڵوێستێكیان بۆ هێزه نهبهردهكهی پێشمه‌رگه نه‌بووه، نه‌چوونه‌ته به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه، هه‌وڵیان بۆ پڕچه‌ككردنی و پشتیوانییشی نه‌داوه، به چ مافێك شانازیی كوردستان كه پێشمه‌رگه‌یه، سوكایه‌تیی پێ ده‌كه‌ن؟.
(شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) راشكاوانه ده‌یخاته ڕوو كه، بۆچی گۆڕان له سلێمانی خۆپێشاندانێكیشی له دژ (عه‌بادی) نه‌كردووه، له‌كاتێكدا باش ده‌زانن كه (عه‌بادی) 17%ی بودجه‌ی هه‌رێم ره‌وانه ناكات! یان بۆچی دژی به‌غدا له‌باره‌ی سزادانی هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكی كوردستان، هێشتا به‌ناو گۆڕانخوازێك نه‌هاتووه‌ته ده‌نگ.
