خەسرەو گۆران: پیلانهكهی گۆڕان بۆ تێكدانی ڕهوشی كوردستان بوو
بە سەرپەرشتیى (خەسرەو گۆران) ئەندامی ئەنجومەنى سەرکردایەتیی پارتی و بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردنی پارتیی دیموکراتی کوردستان و، بە ئامادەبونى دکتۆر (ڤیان سهبری) یارەدیدەری بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن لە هەولێر کۆبوونەوەیێکى بەرفرەوانی دەزگاى هەڵبژاردن بەڕێوە چوو، جا بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان و هەوڵە تێکدەرانەکەى بزووتنەوەى گۆڕان بە خوڵقاندنی ئاژاوەگێڕی و پەلاماردانی بارەگاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنوورى قەڵادزێ و، چەند ناوچەیەکى پارێزگای سلێمانی تاوتوێ کران.
لەم بارەیەوە بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن ئاماژەى بە مەترسی دۆخەکە کرد و، گوتی پیلانەکە داڕێژراو بوو بۆ تێکدانی ڕەوشی ئەمن و، ئاساییشی کوردستان بە گشتی و، ئاراستەکردنی هەرێمەکەمان بەرەو ئاقارێکی نادیاری وەک ئەوەی چەند ولاتێکی عەرەبی گرتووەەوە؛ بەڵێ خۆشبەختانە سەرکردایەتیى پارتیی دیموکراتی کوردستان زوو پیلانەکەی خوێندنەوەوە و، گورجێ شکاندی.
