ئەنجومەنی پەرلەمانی ناتۆ داوای پشتگیری و هاوکاری زیاتر بۆ پێشمەرگە ده‌کات

ئەنجومەنی پەرلەمانی ناتۆ داوای پشتگیری و هاوکاری زیاتر بۆ پێشمەرگە ده‌کات
لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی ساڵانەی پەرلەمانتارانی وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ کە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەسترا لە چەند بڕیارێک سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی جیهان، ئەنجومەنی پەرلەمانی پەیمانی ناتۆ داوای هاوکاری سەربازی و مەشق و راهێنان بۆ پێشمەرگە دەکات.

ئەم هەوڵەی ئەنجومەنی پەرلەمانی ناتۆ لە دوای سەردانی شاندێکی ئه‌نجومه‌نتی پیرانی بەلجیکا دێت بۆ هەرێمی کوردستان کە لە لایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رێکخرابوو بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە رەوشی کوردستان و پێداویستیەکانی هێزی پێشمەرگە و رەوشی ئاوارەکان.

لە بەشێکی تری پرۆژە بڕیارەکە هەڵوێستی چەند وڵاتێکی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت لە پێشوازی کردن لە ئاوارە و پەنابەران و داوای هاوکاری زیاتر دەکات.
Top