سەرچاوەیەک لە رۆژئاوای کوردستان: لاهوور چەک وتەقەمەنی بۆ نەناردووین
سه‌رچاوه‌یه‌ك له رۆژئاوای كوردستان كه نه‌ویست ناوی ببرێت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، دوێنێ لاهوور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای زانیاری رایگەیاندبوو کە ۱۲٠ تەن چەک وتەقەمەنییان به شێوەی راستەوخۆ بۆ شەڕڤانانی رۆژئاوا ناردووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رۆژئاوا ڕایگەیاند که ئه‌م بانگه‌شه‌ی هیچ بنه‌مایه‌کی نیه و هیچ بارێکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان پێ نه‌گه‌یشتووه .
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئاشکرایکرد که ئه‌وان هیچ جۆره هاوکارییه‌کی سه‌ربازییان له لاهوره‌وه پێ ناگات و ئه‌م کاره ئه‌رکی لاهور نیه، چونکه ئه‌و ئالیته‌ی دانراوه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دووره. سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه که له‌م رۆژانه هاوپه‌یمانان له رێگه‌ی ئاسمانیەوە ١٢٠ تەن تەقەمەنییان بە سنووری حەسەکە گەیاندووە، بەڵام تەنیا یەک فیشەک بە شەڕڤانان نەدراوە بەڵکو گشتی بۆ چەکدارکردنی عەشایری عەرەبی بووە دژ بە داعش و ئەم چەکدارانەش وەک چەکدارانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن لە لایەن هاوپەیمانان مامەلەیان لەگەل دەکرێت.
