"مێدیای گۆڕان و سێبهرهكانیان دهیانهوێ وڵات له بهرچاوی خهڵكدا ڕهش كهن"
(نەجات حەسەن) بەرپرسی لقی 11ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ڕانیە ڕایگەیاند: "ئەو ئاراستەیەی ڕاگەیاندن گرتیە بەر كە هەموو جوانییەكانی ئەم وڵاتەیان ناشیرین دەكرد و هێرشیان دەكردە سەر حكوومەت و چی پێیان باش با دەیانگوت و، وڵاتیان ڕەش كرد لە بەرچاوی خەڵك، بۆیە ئەم هێرشانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئەنجامی درۆكانی ڕاگەیاندنی گۆران و ڕاگەیاندنە بە ناو ئەهلی و سەربەخۆكانە. ئەم ئاراستانەی میدیا وایكرد بیركردنەوەی گەنج و منداڵ و لاو لەم دەڤەرە چەوتییەكی زۆری تێ بكەوێت و خراپەكاریی تێدا بکرێت."
(حەسەن) گوتیشی: "نازانم بۆ میدیاكانی گۆڕان و میدیا سێبەرە بە ناو ئەهلی و سەربەخۆكان بۆچی بیر ناكەنەوە كە خەڵك ڕێك خەنەوە و، كاری باش فیری خەڵك بكەن و، نیشتمان لەلای خەڵك خۆشەویست بكەن. خۆ گەنج بۆ هەموو شتێك هان دەدەن تەنها چاكە نەبێت. كار لەسەر ئەوە دەكەن كە وڵاتانی دەرەوە و حزبە دەرەكییەكان خۆشەویست كەن و ئاڵا و ڕەمزە كوردییەكان ناشیرین بكەن. ئەمەش خەتەرێكی زۆر گەورەیە و كاریگەرییشی لەم ڕەوشە هەبوو كە چەند ڕۆژێكە هێرشمان دەكرایە سەر."
بەرپرسی لقی 11ـی پارتیی لە ڕانیە پێوەست بە ڕەوشی ئێستای ناوچەكە گوتی "ئێستا ڕەوشەكە لە سنووری ئێمە تەقریبەن ئاساییە. بەهۆی پروپاگەندەوە ڕەوشێكی دەروونی خراپ باڵی بەسەر خەڵكیدا كێشاوە، كە خەڵكێك لە پشتی پەردەوە ئەم ڕۆڵە دەگێڕێت بۆ هیلاكکردن و ئازاردانی دەرون و میشكی خەڵك . ئەم هێزانەیشی هاتوونە لەلایەن هێزەكانی یەكەی 70وە خەریكی ئیش و كاری خۆیان و بارودۆخەكە ڕێك دەخەنەوە. بەراستی خەڵك بێزارە لەم ڕەوشەی چەند ڕۆژی ڕابردوو كە گۆڕان ڕێكی خست و هەوڵی دا بارودۆخێكی خراپ بگێڕێت.
