توركمانه‌كان بۆ یووسف محه‌ممه‌د: پێشتر قبووڵت نه‌كردووین، خێره ئێستا به فراكسیۆنمان ده‌زانی؟
(مونا قه‌هوه‌چی) سەرۆكی فراکسیۆنی پێشكەوتووی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "توركمانه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له چوار فراكسیۆن پێك دێت، بەڵام زۆر به داخه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه تاوه‌كو ئیستا، به ته‌واوه‌تی و هه‌موو شێوازێك هه‌وڵی داوه دژایه‌تیی پێكهاته‌كان بكات به هیچ شێوه‌یه‌ك به فراكسیۆنیشیانی نه‌یزانیوه و، هه‌وڵیشی داوه په‌یڕه‌و و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موار بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك كورسی ناوی نه‌برێت به یه‌ك فراكسیۆن، بەڵام نازانین چی وای لێ كردووه ئه‌مڕۆ یه‌ك فراكسیۆن وه‌كو به‌ره‌ی توركمانی كه خاوه‌ن یه‌ك كورسییه له په‌رله‌مانی كوردستان به فراكسیۆن ناوی بردووه له به‌یاننامه‌كه، ئه‌مه‌ش دیاره له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و، سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و، جوانكردنی به‌یاننامه‌كه‌یه، بۆیه ئێمه‌ی توركمانه‌كان وه‌كو فراكسیۆنی پێشكەوتووی توركمانی و پارتی چاكسازیی توركمانم ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره هەڵسوكه‌وته ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر توركمان، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن! تا فراكسیۆن به زۆرینه پیشان بده‌ن له نێو به‌یاننامه‌كه‌یان، كه‌چی پێشتر حیسابیان بۆ نه‌ده‌كرد."
(قه‌هوه‌چی) ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه ئەوە چه‌ند مانگێكه هاوار ده‌كه‌ین كه‌وا توركمانه‌كان حزبێكی سیاسینه و خاوه‌نی كورسینه له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌بێت به فراكسیۆن هه‌ژمار بكرێن و وه‌كو لایه‌نێکی سیاسی مامەڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت، بەڵام (یووسف محه‌ممه‌د) و، فراكسیۆنه‌كه‌ی ڕێگر بوون."
سەرۆكی فراکسیۆنی پێشكەوتووی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان زیاتر گوتی: "ڕێگریكردن له (یووسف محه‌ممه‌د) له دوای ئه‌وه‌وە دێت، خه‌ڵكی كوردستان زۆر لێی تووڕه‌یه و، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕۆژانی ڕابردوویشدا به به‌ڵگه‌وە دیار بووه ڕێكخه‌ری ئه‌و گێره‌شێوێن و كاره تێكده‌رانه‌یه‌ن."
