حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئیدانه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌نقه‌ره ده‌كات
دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه له كاتێكدا نیشانه‌یه‌كى ڕوونى فراوانبوونى مه‌ترسیى تیرۆره كه ڕووبه‌رێكى گه‌وره‌ى له ناوچه‌كه گرتووه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتدا به‌ڵگه‌یه‌ى دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه ناوچه‌كه به‌تایبه‌تى و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى، ده‌بێ به گیان و ئیراده‌یه‌كى به‌هێزتره‌وه ڕووبه‌ڕووى تیرۆر و تیرۆرستان ببنه و له‌پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستاندا و بۆ نه‌هێشتنى تیرۆر، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى گه‌وره‌تر بكه‌ن.
هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م كاره تیرۆرستییه ئاشكرا و ده‌سگیر بكرێن و له‌به‌رده‌م دادگا و یاسادا به سزاى خۆیان بگه‌ن، هه‌روه‌ها هیواخوازین ئه‌م تاوانه نه‌بێته هۆى دروستبوونى ته‌نگوچه‌ڵه‌مه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى دیموكراسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى توركیادا.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
10.10.2015
