محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن ده‌ستێكیان له پشته‌وه‌یه
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیال‌دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی و گێره‌شێوێنییه‌كان له په‌نای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ڕایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن ده‌ستێكیان له پشته‌وه‌یه كه ئاراسته‌یان ده‌كات بۆ تێكدانی ئارامی و ئاساییشی كوردستان و، هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای حزبی به مه‌به‌ستی ئاژاوه‌نانه‌وه و گێره‌شێوێنی كه ئه‌مه‌ش زیان به یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌یه‌یی و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یێنێت."
گوتیشی سۆشالیست نه له حكوومه‌تدایه و، نه هیچ شتێكی به ده‌سته‌وه‌یه؛ ئاخر بۆچی په‌لاماری ده‌ده‌ن!
