مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر بارەگاکانی پارتی خزمەتی بەرژەوەندییەکانی دوژمنان دەکات
لە زنجیرە تویتێکی دا لە ژمێرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش دەنووسێت ”ئیدانەی کردەوە تووندوتیژییەکانی ئەم دواییە دەکەم، سەرەخۆشی لە رۆحە قوربانییەکان و کەسوکاریان دەکەم. ئەوە بەرنامەیەکی پلان بۆداڕیژراوی چالاکوانانی بزووتنەوەی گۆڕان بووە، بۆ هاندان بۆ رقلێبوونەوە و تووندوتیژی“.
مەسرور بارزانی گلەیش لە بەرپرسانی ئیداری سنووری ئیدارەی سلێمانی دەکات ”دەسەڵاتدارانی سلێمانی بەرپرسی یەکەمن لە شکست هێنانیان لە پاراستنی بارەگا و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان. ئەوەش نیشانەی پشتگوێخستن و ناتواناییان نیشان دەدات“.
دووپاتیشێ دەکاتەوە ”هێرشکردنە سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ئەندامانی پارتییە لە شەڕکردن لە دژی داعش. ئەو هێرشانە خزمەتی بەرژەوەندی دوژمنانی کوردستان دەکەن“.
باسنيوز
