حەسەن رۆحانی: ئێران دیسان تووشی قەیرانی ئابووری دەبێتەوە

حەسەن رۆحانی: ئێران دیسان تووشی قەیرانی ئابووری دەبێتەوە
سەركۆماری ئێران لە لێدوانێكدا گوتی: “سەرەڕای ئەوەی هەتاڕادەیەك لە ركوود دەرچووە، بەڵام لەوانەیە جارێكی دیكەش قەیرانی ئابووری بەرۆكی ئێران بگرێتەوە.”

حەسەن رۆحانی كەلە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە “پیشەسازی و بازرگانی” لە تاران قسەی دەكرد، گوتی “حكوومەت بۆ دابەزینی هەڵاوسانی ئابووری بەردەوام لە هەوڵ دایە، بەڵام كۆمەڵێك دەست لەناو حكوومەت گێرەشێوینی دەكەن و ئەم دەسكەوتە نابینن و كار بۆ گەڕأنەوەی حكوومەت بۆ دۆخی قەیران دەكەن.”

ئەم گوتانەی حەسەن رۆحانی لە كاتێك دایە كە حەفتتەی رابردوو چوار وەزیری حكوومەتی رۆحانی لە نامەیەكدا هۆشدارییان بە حكوومت دا كە دۆخی ئابووری زۆر خراپە و لەبارەی گەڕانەوەی بارودۆخی ئێران بۆ قەیرانی ئابووری هۆشدارییان دابوو.

هاوكات لەگەڵ ئەم قسانەی حەسەن رۆحانی، حكوومەتی ئەمەریكا هۆشداریی بە وڵاتانی هاوپەیمان و كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی داوە كە گەماروە نێودەوڵەتییەكان لەدژی ئێران هەروەك خۆیان ماون و ئاگاداری كردنەوە بۆ ئاڵووێی بازرگانی لەگەڵ ئێران نابێ‌ پەلە بكەن.




باسنیوز
Top