پێشمه‌رگه له‌گوێڕ گورزێكی دیكه‌ی له داعش وه‌شاند
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ (جەمال مورتکە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەم ئێوارەیە تیرۆریستانی داعش لە گوێڕ و پردی گوێڕ ھێرشیان هێناوەتە سەر ھێزی پێشمەرگە و، پێشمه‌رگه‌یش به‌رپه‌رچی دانه‌وه و گورزێكی گه‌وره‌ی لێ وه‌شاندن.
(جەمال مورتکە) گوتیشی، پێشمه‌رگه زیانی زۆری به داعش گه‌یاندووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا به‌ته‌واوی شه‌ڕه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و دووره ته‌قه‌یه‌ك ماوه، بۆیه زیانه‌كانی دوژمن به‌ته‌واوی نازانرێ چه‌نده.
