پارتی لە سلێمانی: گۆڕان بۆ مهرامی سیاسی خۆپیشاندانهكهی ڕێك خستبوو
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی (فارس نەورۆڵی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە پشتی خەڵک دەگرین کە خەمی دواکەوتنی مووچەیان هەیە و، پێویستە حکوومەت گوێ لە داواکارییەکەیان بگرێت نەک حزبەکان ھانیان بدەن؛ ئەو کەسانەی ئەمڕۆ چووبوونە بەردەم ھۆڵی کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی، زۆرینەیان گۆڕان بوونە."
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی گوتیشی: "ئێمە وەکو پارتی داواکارییەکەی خەڵکمان پێ ڕەوایە کە داوای مووچە و ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاری دەکەن ، پشتیشیان دەگرین؛ بەڵام با سیاسەتی تێکەڵ نەکرێت و، بەو خەڵکە ناڕازییە مەرامی سیاسی نەسەپێنن؛ وەك ئهوهی گۆڕان ئهمڕۆ دەیویست بیكا؛ خۆ ئێمەش خەڵکین."
(فارس نەورۆڵی) ڕوونیشی کردەوە، داواکارییەکەی خەڵک تێکەڵ بە سیاسەت کراوە، خۆ تا دوێنێ خەڵک داوای مووچەیان دەکرد، خێرە ئەمڕۆ چوونەتە بەردەم ھۆڵی کۆبوونەوە و، داوای هەندێ شتی دی بکەن؟!
