جەعفەر ئیبراهیم: دڵنیاین بەسەر گرفتەکان زاڵ دەبین

جەعفەر ئیبراهیم: دڵنیاین بەسەر گرفتەکان زاڵ دەبین
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێ" دەبێ بە هەموومان دوور لەبەرژەوەندی تەسک رووبەڕووی ئەو تەنگژانە ببینەوە"، هاوکات دڵنیاشە دەتوانن بەسەر گرفتەکان زاڵ بن.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەکەی، جەعفەر ئیبراهیم ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند"راستە بەهۆی ئەو قەیرانە زۆرانەی روویان لەهەرێمی کوردستان کردووە ئێستا لەبارودۆخێکی سەختداین ،هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی وەک سەرۆکایەتی بەڵێنی ئەوە بدەین بابەتە هەنووکەییەکانی هاووڵاتیان بەتایبەت مووچە گفتوگۆ بکەین و ئامادەین چەندین دانیشتنی بۆ ساز بدەین بۆئەوەی بگەینە چارەسەرێکی گونجاو".
جەعفەر ئیبراهیم کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە گوتیشی: "دەبێ هەمومان هاوکار و پشتیوانی یەک بین لەم بارودۆخەو دوور لەبەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی و بەگیانێکی کوردستانیانە بەرەوڕووی ئەو تەنگژانە ببینەوەو دەستنیشانی خاڵە لاوازەکان بکەین و دڵنیاین بەئیرادەی هەموومان دەتوانین بەسەر گرفتەکان زاڵ بین".
ئەو قسانەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 7-10-2015 لەکاتی ئەو دیدارەهات کە لەگەڵ شاندێکی نوێنەری بەشداربووانی کۆنفرانسی جینۆسایدی ئەنفال ئەنجامیدا کە لە گەرمیان بەڕێوەچوو.
Top