عه‌مید دیدار: بۆ جاری شه‌شه‌مه پاسپۆرتی هه‌ولێر له ئاستی عێراق یه‌كه‌م دێنێ.. زیاتر له سه‌دهه‌زار پاسپۆرت چاپ كراوه
عه‌مید دیدار به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی هه‌ولێر بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند كه بۆجاری شه‌شه‌مه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێ.
عه‌مید دیدار ده‌یشڵێ، له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا پاسپۆرتی هه‌ولێر توانیویه‌تی (18523) پاسپۆرت چاپ بكات و له كۆی گشتیی ئه‌مساڵیشدا تا كۆتایی مانگی ئه‌یلوول توانیویه‌تی (113449) چاپ بكات.
